ئەڵمانیا نزیکەی 19 ملیار دۆلار لە پەنابەران خەرج دەکات
رۆژنامەی دی فێلت، کە بەدواداچوونی بۆ بودجە و پارەی تەرخانکراوی ئەڵمانیا لەبارەی پەنابەران کردووە، گەیشتووەتە ئەو زانیارییەی، کە حکوومەتی ئەڵمانیا لە ساڵی ئاییندە، بڕی 17 ملیارۆ یۆرۆ (18.7 ملیار دۆلار) لە بواری هاوکاریکردنی پەنابەران لە وڵاتەکەی، خەرج دەکات.
دیاریکردنی ئەو بودجەیە بۆ پەنابەران لەکاتێکدایە، کە ئەو وڵاتە بڕی 15.3 ملیار دۆلاری بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە دیاری کردبوو لە ساڵی 2015.
بەهۆی شەڕ و قەیرانەکان لە وڵاتانی باکووری ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ژمارەیەکی زۆری پەنابەرانی وڵاتانی عێراق، سوریا، ئەفغانستان و لیبیا روویان لە وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت ئەڵمانیا کردووە.
باسنیوز
