خازر.. چەند چەکدارێکی داعش ده‌كوژرێن
لەم بارەوە راگەیاندنی پێشمەرگەی زێرەڤانی راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و وێنەیکیشی بۆ ئاژانسی باس‌نیوز نێردراوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
له دوو كات و شوێنى جياوازدا چه‌ند تيرۆريستێكى داعش له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانانه‌وه بۆردومان ده‌كرێن و له ناو ده‌برێن.
فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه رێكه‌وتى 28–12-2015 له گوندى كه‌رملێسى ميحوه‌رى خازر و گوندى حه‌له‌بييه‌ى به‌رامبه‌ر رۆژهه‌ڵاتى ئاسكى مووسڵى سه‌ر به ميحوه‌رى رۆژئاواى ديجله چه‌ندين داعش بۆردومان ده‌كه‌ن و له‌ناويان ده‌به‌ن.
به‌پێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له هه‌ردوو ميحوه‌ره‌كه كه‌وتوون، بۆردومانى تيرۆريسته‌كانى داعش له گوندى كه‌رملێس كاتژمێر 4:45 خوله‌كى عه‌سر بووه و له ئه‌نجامدا 6 تيرۆريستى داعش كوژراون، هاوكات به‌هۆى بۆردومانى گوندى حه‌له‌بييه‌شه‌وه 5 تيرۆريستى تر‌ى داعش كوژراون.
راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى
28-12-2015
باس‌نیوز
