"حكوومهت به پڕۆژهی چاكسازی هاووڵاتییانی خۆشحاڵ كردووه"
(د.هاوار نێروەیی) مامۆستای زانکۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەو چاکسازیانەی سەرۆکی حکوومەت، کاتەکەی زۆر گونجاو بوو، هەموو لایەک دەزانێت، هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵە بە قەیرانێکی دارایی سەختدا دەڕوات و بەهۆی برینی بودجەی هەرێم لەلایەن بەغدا، سەرەڕای ئەوەی نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و ئەمەش باری هەرێمی قورس کردووە، ئەمانەش کاریگەریەکی زۆریان کردووەتە سەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە لە کاتێکی زۆر گونجاودا سەرۆکی حکوومەت دەستی بە چاکسازی کرد.
گوتیشی: ئەگەر (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکوومەت نەبووایە ئەو پرۆژەیە ڕانەدەگەینرا، بەڵام دڵنیام لەوەی سەرۆکی حکوومەت، دەتوانێ ئەو بڕیارانەی داویەتی جێبەجێ بکات، دەبێت هاووڵاتیان و لایەنە سیاسییەکان هاوکار بن، چونکە ئەو پرۆسەیە بە ساڵێک و دوو ساڵ چارە نابێت، بەڵکو درێژخایەنە و دەبێت لایەنەکان هاوکار بن، تا ئەو پرۆژەیە سەر بگرێت و هەرێمی کوردستان لەو قەیرانە دارایە ڕزگار بێت.
(د. هاوار) زیاتر دەڵێ: ئەو هەنگاوەی سەرۆکی حکوومەت ناوە، هەنگاوێکی باشە و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی خۆشحاڵ کردوونە و هەنگاوی دیکەشی بە دواوە دەبێت.
