"داعش شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ی پێناكرێ"

فەرماندەیەکى پێشمەرگە ده‌ڵێ، داعش به‌رگه‌ی شه‌ڕكردنی له‌ گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ دا نه‌ماوه‌ و، هه‌تا شێوه‌ی شه‌ڕكردنیشی له‌ گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ دا گۆڕیوه‌.

لیوا (تارق سلێمان هه‌رنى) فەرماندەی فه‌رمانده‌یى سپیلك و به‌رپرسى میحوه‌رى تلسقوف، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانی گوت: " ئێستا تیرۆریستانى داعش پیلانى شەڕکردن و هێرش کردنى لە گەڵ پێشمەرگە گۆڕیوە ئەو جۆرە هێرشانەى ئێستاش دەیکەنە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە تەنها بۆ ئەوەیە ئاشکراى بکەن کە ماون كه‌چى لەبنەڕه‌تدا بەرگەى پێشمەرگە ناگرن.

ده‌یشڵێ، كه‌ داعش شێوه‌ی شه‌ڕكردنه‌كه‌ی ته‌نیا چه‌ندكرده‌ویه‌كی خۆكوژییه‌، زیاتر له‌ 6 جار له‌م چه‌ند حه‌فته‌یه‌دا له‌ میحوه‌ری تلسقۆف خۆكوژی هاتوون، به‌ڵام هه‌موو جارێ به‌رله‌وه‌ی بگه‌ن پێمشه‌رگه‌ لێیان داون و له‌نێویان بردون.
لیوا( تارق) گوتیشى: خەڵکى گوندەکانى دەوروبەرى میحورەکان گەر یارمەتى داعش نەدەن داعش ئەو هێزەى نەماوە، بەڵام ئەوان شارەزاى ناوچەکانى خۆیانن.
میحوەرى تلسقوف دەکەوێتە سنوورى قەزاى تلکێف لە دەشتى مووسڵ.
Top