فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان تیرۆریستانى داعشیان له خازر بۆردومان كرد

فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان تیرۆریستانى داعشیان له خازر بۆردومان كرد
فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى تیرۆریستانى داعشیان له‌ سنوورى میحوه‌رى خازر بۆردومان كرد .

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازیى رايگه‌یاند كه‌ شه‌وى یه‌كشه‌ممه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، جومجۆڵێكى تیرۆریستانى داعشیان له‌ گوندى ته‌ل ئه‌سوه‌دى گه‌وره‌ له‌ میحوه‌رى خازر بۆردومان كرد و ژماره‌یه‌كى زۆرى تیرۆریست كوژران .

هه‌روه‌ها ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان دۆشكه‌یه‌كى تیرۆریستانى داعشیان له‌ گوندى كرمه‌لێس بۆردومان كرد و له‌ناویان برد .

هاوكات سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند كه‌ شه‌وى شه‌ممه‌ و نیوه‌رۆى یه‌كشه‌ممه‌ش، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، چه‌ند شوێنێكى تیرۆریستانیان بۆدرومان كرد .
Top