دوو هێرشی داعش لە وانکێ تێکشکێنران
بە پێی ئەم سەرچاوەیە، لەم هێرشە دا سەرجەم چەکدارانی داعش کوژراون.
هەر هەمان سەرچاوە ئاشکرای کرد، کە چەکدارانی رێکخراوی تیروریستی داعش لە بناری چیای بەعشیقە هەوڵ دان بە دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی هێرش بکەنە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بە چەکی دۆشکا تەقە لە هێزەکانی پێشمەرگە بکەن، بەڵام بە هەماهەنگی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان، فڕۆکە جەنگییەکان هێرشیان بردە سەر هەر دوو ئۆتۆمبێلەکە و ئەم هێرشەی داعشیش تێکشکێنرا.
