حكوومه‌ت بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی پێشمه‌رگه‌ی ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌

 حكوومه‌ت بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی پێشمه‌رگه‌ی ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە لێژنەی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، حکوومەت بڕیاری لێخۆشبوون لە پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ و هاوسه‌رگیریی پێشمه‌رگه‌ی ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

(عەباس غەزالی) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، کە حکوومەت بڕیاری خۆشبوون لە پێشینەکانی خانووبەرە و پێشینەی هاوسەرگیریی پێشمەرگە ڕەت نەکردووه‌تەوە، تەنیا دوای خستووە و لە پێشمەرگە شەهید و بریندارەکانى شەڕی دژی گرووپی توندرەوی ئیسلامی داعش خۆش بووه‌.

گوتیشی كه‌ بۆ پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش بڕیاری خۆشبوون ڕه‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه‌ ته‌نیا دوا خراوه‌ له‌به‌ر بارودۆخی ئابووری و چه‌ند ڕێكارێكی دیكه‌ی یاسایی كه‌ پێویسته‌ ته‌واو بكرێ.
Top