لە 9 مانگدا 15 هەزار كەس لە كرماشان دەستگیركراون

 لە 9 مانگدا 15 هەزار كەس لە كرماشان دەستگیركراون
لەماوەی 9 مانگی ئەمساڵدا، 15 هەزار و 818 تۆمەتبار لە پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیرکراون، لەو ژمارەیە 13 هەزار و 561 کەسیان، واتە 80% یان کەسانی بێکارن.

کۆلۆنێل برزو محەممەدی، جێگری ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، ئەمساڵ رێژەی تاوان بەراورد بە ساڵی رابردوو لە ناوچەی کرماشان، بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بەتایبەت لە بوارەکانی کوشتن و دزیکردن و تێکگیرانی تاکەکەسی و بەکۆمەڵ.

ئەو بەرپرسەی پارێزگای كرماشان جەختیشی کردووە، لە 15 هەزار و 818 تۆمەتبار ، 13 هەزار و 561 کەسیان بێکار و بێ پیشەن.










ووداو
Top