له‌كۆنگریسی ئه‌مریكا باسی ده‌وڵه‌تی كوردی وپێشمه‌رگه ده‌كرێت
یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌كانی كۆنگریس له‌دانیشتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی به‌كۆنگریس ڕاگه‌یاندووه، كه‌ئاماده‌ن كورده‌كان پڕچه‌ك بكه‌ن، ئه‌وه شتێكه كه‌من ماوه‌یه‌كی زۆره داوام كردووه".
"جۆزیف دانفۆرد" كه‌له‌دوای"مارتن دیمبسی" بووبه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریكا، له‌باره‌ی كورد و پێشمه‌رگه و ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه لێدوانی گرنگ ده‌دات.
له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه ده‌ڵێت: " ده‌كرێت عێراق دابه‌ش بكرێت بۆ 2 به‌ش، كوردی وشیعی، پێم وانیه ده‌رفه‌ت هه‌بێت بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تێكی سوننی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " كورده‌كان هێزی هه‌ره گه‌وره و كاریگه‌ری زه‌مینین له‌عێراق وسوریاداو، به‌م دواییانه ده‌ستمان كردووه به‌چه‌كداركردن ومه‌شق پێ كردنیان".
یاسادانه‌رێكی كۆنگریس لێی ده‌پرسێت: "ئایا ده‌كرێت له‌ئێستادا ئامۆژگاری سه‌رۆك بكرێت كه عێراق دابه‌ش بكات بۆ سێ ده‌وڵه‌ت، له‌بری یه‌ك ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتوو؟".
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا ده‌ڵێت: " به‌ڕێز سیناتۆر، من ده‌توانم 2 ده‌وڵه‌ت له‌عێراقدا پێشبینی بكه‌م، زه‌حمه‌ته بتوانین 3 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ دروست بكه‌ین، چونكه له‌ناوچه سوننییه‌كاندا هیچ داهاتێك نیه.به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر عێراق بكرێته 3 ده‌وڵه‌ت، به‌بێ هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ند، ئه‌وا زۆر سه‌خت ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " هه‌مان ئه‌و ناڕه‌حه‌تییانه‌ی ئێستا هه‌مانه، چه‌ند باره ده‌بێته‌وه به‌هۆی نه‌بوونی حكوومه‌تێكی ناوه‌ندییه‌وه.
سیناتۆر ده‌پرسێت: " تۆ دان به‌وه‌دا ده‌نێیت كه كورده‌كان به‌هێزن و ئاماده‌ن بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت ڕه‌خسا؟.
سه‌رۆكی ئه‌ركان: " ببوره ڕه‌نگه من ڕێپێدراو نه‌بم بۆئه‌وه‌ی له‌باره‌ی شێوه‌ی ئاینده‌ی عێراقه‌وه قسه بكه‌م. به‌ڵام پێم وایه به‌ته‌نها سه‌رنجدان له داهاته‌كان و توانای حوكم كردن، به‌دڵنیاییه‌وه كورد و شیعه‌كان زۆر ئاماده‌ن بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌م كاته‌دا".
یه‌كێكی تر له‌سیناتۆره‌كان ده‌پرسێت: " له‌م ڕۆژانه‌دا ئیداره‌ی ئه‌مریكا كۆنگریسی ئاگاداركرده‌وه كه چه‌ك ده‌داته كورده‌كان، ئه‌وه شتێكه ماوه‌یه‌كی زۆره من داوای ده‌كه‌م. ئه‌م هه‌فته‌یه قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری كورددا كرد، ئه‌و گوتی فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر زه‌وی جه‌خت له‌وه ناكه‌وه كه‌چه‌كداركرابن، تۆده‌توانیت چی بڵێیت به‌و لیژنه‌یه سه‌باره‌ت به جیدیه‌تی ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌یده‌ین به‌كورده‌كان. مه‌به‌ست له‌و چه‌كانه‌یه كه به‌كرده‌وه ده‌گه‌نه پێشمه‌رگه نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌غدا بتوانێت كۆسپی بۆ دروست بكات؟".
سه‌رۆكی ئه‌ركان ده‌ڵێت: " سیناتۆر، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هاوڕام كه‌به‌ڕاستی پێشمه‌رگه كاراترین هێزی وشكانییه له‌عێراق وسوریادا، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئه‌و خاڵانه‌ی جێگه‌ی ناكۆكی بوون له‌باره‌ی پڕچه‌ك كردنی كورده‌وه چاره‌سه‌ر كراون. بۆیه له‌ئێستادا كۆمه‌كی مادی پێویست و مه‌شق وڕاهێنانیان پێده‌گات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی بدرێت له‌سه‌ر ده‌ست به‌كاربوونم وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌ركان، سه‌ردانی ئه‌وێ"كوردستان" ده‌كه‌م، دڵنیا ده‌بم له‌توانای خۆم له‌وه‌ی ڕاستییه‌كانی سه‌ر زه‌وی هه‌ڵسه‌نگێنم".
هه‌روه‌ها سیناتۆر ده‌پرسێت: " ئایا پابه‌ند ده‌بیت به‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی پڕچه‌ك كردنی كورده‌وه بده‌یته ئه‌و لیژنه‌یه".
سه‌رۆكی ئه‌ركان ده‌ڵێت: "به‌ڵێ واده‌كه‌م".
باس‌نیوز
