بەبێ بەشداری پێكردنی (گۆڕان) سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە

بەبێ بەشداری پێكردنی (گۆڕان) سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 27\12\2015، کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان ئەنجام دەدرێت.

”مونا قەهوەچی“، ئەندامی لیستی پێشکەوتنی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، سەعات 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت. ئەوەشی ڕوونکردەوە کە قسە لە بارەی پرسەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام وردەکاریی زیاتری سەبارەت بە کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکرد.



ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی ڕوونکردەوە کە جگە لە فراکسیۆنی گۆڕان، سەرجەم فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمان، بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا دەکەن.



بە گوێرەی زانیارییەکان، ”جەعفەر ئێمینکی“، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکایەتیی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان دەکات.








باسنیوز
Top