شنگال.. پێشمهرگه و فڕۆكه جهنگییهكان لە دوێشەوەوە له داعش دهدهن
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە (قاسم دربۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەسەر ڕێگای گشتیی ڕۆژئاوای شنگال و بەعاج تیرۆریستانی داعش جموجۆڵیان ھەبووە، بەڵام فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان تێر بۆردومانیان کردوونە و، کۆمەڵێ تیرۆریستیان کوشتووە و ئۆتۆمبێلێکیشیان لێیان سووتاندووە."
گوتیشی، داعش لە ناوچەکە زۆر لاواز بووە و جموجۆڵیشیان کەم بووەتەوە و لە ھەرشوێنێک جموجۆڵیان ھەبێت، پێشمەرگە و فڕۆکە لێیان دەدەن.
