"قه‌باره‌ی زیانه‌كانی ناوچه ئازادكراوه‌كان تۆمار ده‌كرێت"
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ و سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ (غه‌زوان داودی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا وه‌كو لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی (pao) دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق بوودجه‌ی پار و ئه‌مساڵی ڕه‌وانه نه‌كرد بۆ پارێزگاكه‌مان، هه‌ستاین به تۆماركردنی قه‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ڕزگار كراون به ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تا بزانین چی پێویسته بكرێت بۆیان؛ بۆیه سه‌ردانی شنگالمان كردووه و چەند ڕۆژی دی سه‌ردانی ناحیه‌ی سنونێ و زوممار و ڕه‌بیعه و وانكێیش ده‌كه‌ین."
(داودی) گوتیشی، یه‌كەم مانگی ساڵی دابێتەوە، كۆنگره‌یه‌كمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی (pao)دا؛ لەوێ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كونسوڵخانه‌ی گشت وڵاتانی جیهان له هه‌ولێر بانگهێشت ده‌كه‌ین و، ئه‌و زیانانه‌ی تۆماری ده‌كه‌ین پێشكه‌شیان ده‌كه‌ین و داوایان لێ ده‌كه‌ین یارمه‌تیده‌رمان بن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان.
