نێچيرڤان بارزانى و ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌

نێچيرڤان بارزانى و ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌

كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، گه‌يشته‌ كۆشكى مابيين، به‌ مه‌به‌ستى پێشوازيكردن له‌ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى.

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، نێچيرڤان بارزانى به‌ مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى ئابوورى و ديپلۆماسى گه‌يشته‌ ئه‌سته‌مبوڵ.

له‌ دواى گه‌يشتنى نێچيرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ كۆبوويه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاڵاى كوردستان له‌ پاڵ ئاڵاى عێراق و توركيا هه‌ڵكرابوو.










K24
Top