خورماتوو.. سێ چەكداری حەشدی شەعبی دەستگیر كران
"محەمەد فایەق" بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە سەر ڕێگەی سەرەكیی خورماتوو- بەغداو نزیك پیشانگەی فرۆشتنی ئۆتۆمبیل ڕووبەڕوونەوەی چەكداری و تەقەكردن لە نێوان ژمارەیەك هاووڵاتی كورد و چەكدارانی حەشدی شەعبی ڕووی دا."
هەرەوەها گوتی: "دواتر لەلایەن هێزێكی پۆلیسی فریاكەوتنی هەرێم لە خورماتوو بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو ڕووبەڕوو بوونەوەیە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو سێ چەكداری حەشدی شەعبیان دەستگیر كرد كە لەو كەسانە بوون كە تەقەیان لە هاووڵاتییە كوردەكان كردووە.
ئەو ئاماژەی بەوەش دا كە لەو ڕووبەڕوو بوونەوەیەدا هیچ زیانێكی گیانی لە هەردوولا نەكەوتووەتەوە و تەنها زیانی ماددی هەبووە.
باسنیوز
