سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیستەنبوڵ دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیستەنبوڵ دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات و بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆک وەزیران کۆببێتەوە.



بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانیدا، کە بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 26ـی کانوونی یەکەمی 2015 ئەنجامی بدات، تاوتوێی دۆخی ناوچەکە، شەڕی تیرۆر و پەیوەندییەکانی باشووری کوردستان و تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دەکات.



لەم سەردانەیدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەریەکە لە رەجەب تەییب ئەردۆغان و ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە شاری ئیستەنبوڵ کۆدەبێتەوە.








باسنیوز
Top