داعش دوو به‌رپرسی خۆی گولـله‌باران كرد
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاوناحییه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاندووه، به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ،ئه‌مرۆ 24ی كانوونی یه‌كه‌می 2015، به تۆمه‌تی دزینی پاره‌یه‌كی زۆر، له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه و به فه‌رمانی دادوه‌ری شه‌رعی ئه‌و رێكخراوه له باشووری كه‌ركوك، دوو گه‌وره به‌رپرسی داعش گولـله‌بارانكران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی داعش، بریتین له "خه‌لیل ئه‌حمه‌د عه‌لی" كه به ئه‌لوه‌یس ناسراوه و ئه‌وه‌ی دووه‌میش ناوی عوده‌ی ساڵح حه‌سه‌نه، كه پله‌ی عه‌مید بووه له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه داواكراوبووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، دوای دامه‌زراندنی گروپی نه‌قشبه‌ندی، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پێشووی حزبی به‌عس له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه كراوه به قایمقامی قه‌زای حه‌ویجه و ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه گولـله‌باران كراوه.
