پێنج هەزار خێزان گەڕاونەتەوە شنگال و دەوروبەری

پێنج هەزار خێزان گەڕاونەتەوە شنگال و دەوروبەری
دوای ئازادکردنی شاری شنگال تا ئێستا 5هەزار خێزان زیاتریش گەڕاونەتەوە شارەکە و دەوروبەری؛ گەڕانەوەیش وا هەر بەردەوامە؛ لە پێرێوە 150 خێزان پتریش گەڕاونەتەوە.

(مەحما خەلیل) قایمقامی شارۆچکەی شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەوە مانگێک زیاترە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی (سەرۆک بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هێزی پێشمەرگە شنگالیان ئازاد کردووە، دوای ئەوەیش ڕۆژانە خەڵکە ئاوارەکەی شنگال لە پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان."
گوتیشی: "لەو دوو ڕۆژەدا زیاتر لە 150 خێزانی خەڵکی شنگال و دەوروبەری گەڕاونەتەوە خانەسۆر و سنوون و شوێنەکانی دیکە؛ بەمەیش دوای ئازادبوونی شارەکە تا ئێستا زیاتر لە 5هەزار خێزانی ناوچەکە گەڕاونەتەوە. ئێمەیش وەک لایەنی پەیوەندیدار بەردەوام هەوڵ دەدەین هاوکاریی خێزانە گەڕاوەکان بکەین؛ لەگەڵ ئەوەیشدا داوا دەکەین هەرچی زووە وڵاتانی دەرەوە و ناوخۆ شنگال ئاوەدان بکەنەوە با هەموو ئاوارەکان بگەڕێتەوە سەر ماڵ وحاڵی خۆیان".
Top