له‌ كه‌ركووك باندێكى تیرۆریستانى داعش ده‌ستگیر كرا كه‌ له‌ چوار تیرۆریست پێكهاتوون

له‌ كه‌ركووك باندێكى تیرۆریستانى داعش ده‌ستگیر كرا كه‌ له‌ چوار تیرۆریست پێكهاتوون
هێزه‌كانی پۆلیس له‌ كه‌ركووك، باندێكی سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆریستى داعشیان ده‌ستگیركرد، كه‌ به‌دواداچوونیان بۆ كه‌یسی ده‌ستگیركراوانی داعش كردووه‌ .

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركووك راگه‌یاند كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ نێو شاری كه‌ركووك هێزه‌كانیان چوار تیرۆریستى سه‌ربه‌ داعشیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ تیمێك بوون و سه‌رجه‌میان عه‌ره‌بن و خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووكن و له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ نێردراونه‌ته‌وه‌ ناو كه‌ركووك تا به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی ده‌ستگیركراوه‌كانیان بكه‌ن .

عه‌مید سه‌رحه‌د قادر ئاشكراشى كرد ئه‌و بانده‌ په‌یوه‌ندیان به‌ پارێزه‌ره‌كانه‌وه‌ كردووه‌ و هه‌وڵیانداوه‌ به‌ هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت ئه‌و ده‌ستگیركراونه‌ی داعش ئازادبكه‌ن، هاوكات ئه‌و بانده‌ كارى رفاندنیشیان ئه‌نجام داوه‌ .
Top