ئەنجومەنی وەزیران یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆز دهكات
لە دێرزهمانهوه مەسیحییەکان پێكهاتهیهكى سهرهكیى كوردستانن و بە ئازادی و ئارامی سروشە ئایینییەکانی خۆیان بەڕێوە بردووە و بەشدارییەکی گرنگیان لە مێژووی شارستانیی کوردستان و بەرقەراربوونی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان و لێبوردەیی لە کوردستاندا هەیە، لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی کوردستانیشدا خاوەنی چەندین پێشمەرگە و شەهید و سەرکردەی قارەمانن، ههروهها لە سەرەتای دامەزراندنی حکوومەت و پەرلەمانی کوردستانەوە ڕۆڵێکی گرنگیان لە دامەزراندن و بەهێزکردنی دامەزراوە حکوومی و مەدەنییەکان و سیستمی دیموکراسیی کوردستاندا هەیە.
مایەی شانازییە بۆ هەرێمى كوردستان کە ئێستا لە جیهاندا بە هەرێمی ئارامی و پهناگهى ئاوارە و لێقەوماوانی دەستی تیرۆر و توندوتیژی دەناسرێت، بۆیە بە هەزاران هاووڵاتیی مەسیحی له دەست تیرۆرستانی داعش و توندوتیژیی مەزهەبی، لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە هانایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، کە هیوادارین بە هیممەتی پێشمەرگە و گەلی خۆڕاگری کوردستان و بە پشتیوانیی هاوپەیمانان و دۆستانمان کۆتایی بەم مەترسییە کارەساتبارە بێت و سەرجەم ئاوارەکان بە زێد و ماڵی خۆیان شاد ببنەوە.
دووبارە پیرۆزباییی ئەم یادە شكۆمهنده لە سەرجەم خوشک و برایانی مەسیحیمان دەکەین و هیوادارین ئهم جهژنه ببێته مایەی خۆشی و سەقامگیری و ئاشتی بۆ سەرجەم گەلانی جیهان و خوشك و برایانى مهسیحى و تهواوى كوردستانیان جهژنهكانى داهاتوو له سایهى سهركهوتنى یهكجارى و ئاوهدانى و كامهرانیدا بكهنهوه.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
24.12.2015
