شه‌ڕوپێكدادان له نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ئامه‌د توندتر بووه
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی توركیا رایانگه‌یاند كه رۆژى چوارشه‌ممه شه‌ڕوپێكدادان له نێوان هێزه‌كانی سوپای توركیا‌و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له شاری ئامه‌د توندتر بووه پاش ئه‌و هێرشه‌ى به بۆمب كرایه سه‌ر سه‌ربازه‌كانی توركیا و بووه هۆى كوژرانی سه‌ربازێك و برینداربوونی حه‌وت سه‌ربازی دیكه.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له گه‌ڕه‌كی سوور له شاری ئامه‌د به ریمۆت كۆنترۆڵ بۆمبێكیان ته‌قانده‌وه‌و به هۆیه‌وه یه‌ك سه‌رباز كوژراو شه‌شی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌سێكی سیڤیلدا بریندار بوون ، له ئاكامی ئه‌و رووداوه‌یشه‌وه شه‌ڕوپێكدادان له نێوان هه‌ردوو لادا له شاره‌كه په‌ره‌ى سه‌ند.
جێى ئاماژه‌یه هێزه‌كانی سوپای توركیا پێشتر شاری جزیره‌و سلوپییان كردبووه ئامانجى هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازكه‌یان. هاوكات شاری نه‌سیبین و دارگیت له هه‌رێمی ماردین شه‌ڕى قورسیان به‌خۆوه بینى.
