پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی لە هەفتەی داهاتوودا کۆدەبنەوە

 پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی لە هەفتەی داهاتوودا کۆدەبنەوە
بڕیارە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن و لە ناو کۆبوونەوەکەش، بڕیاری میکانیزمی چۆنیەتی دابەشکردنەوەی پۆستەکانی حکومەت بدرێت.



لە هەفتەی داهاتوودا، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆدەبنەوە و بڕیارە لەسەر چۆنیەتی چاکسازییەکانی حکومەت و پرسی بزووتنەوەی گۆڕان و پڕکردنەوەی وەزارەتەکانیان لە حکومەتدا تاوتوێ بکەن.


لەمبارەیەوە “عەلی عەونی”، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاگەیاند: “کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی بەردەوام دەبێت و دەبێت هەردوولامان لەسەر کۆمەلێک پرس گفتوگۆ بکەین، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە حکومەتەوە هەیە”. جەختیشی لەوە کردەوە کە بەشێک لە تەوەری کۆبوونەوەکەیان، پرسەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و دۆخی سیاسیی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەبێت.



بەپێی زانیاریەكان، سەرۆکی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، "فازڵ میرانی"، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دەبێت و “کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی”، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرۆکی شاندی یەکێتی دەبێت.












باسنیوز
Top