ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی رووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه ناهه‌قیان تێدایه
رۆژی 4ی كانونی یه‌كه‌می 2015 كۆمیسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ له‌ڕاپۆرتێكدا هه‌ریه‌كه له هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقی تۆمه‌تباركرد به به‌تاڵانبردنی ماڵی سوننه‌كان و ده‌ركردنیان له شوێنی خۆیان و ده‌ستگیركردن له ده‌ره‌وه‌ی دادگا‌و ئاسته‌نگ دروستكردن و ره‌گه‌زپه‌رستی به‌رامبه‌ر به سوننه‌كان و تاوانبار كردنیان به هاوكاری كردنی داعش و دابین نه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان بۆیان .
له‌به‌رامبه‌ردا دیندار زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته‌نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌رده‌وام لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راپۆرت له‌سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ و هه‌ڵسوكه‌وتی دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی ناوچه‌كانی ته‌ماس و دانیشتوانی عه‌ره‌بی سوننه له‌م ناوچانه، به‌داخه‌وه زۆر جار راپۆرته‌كانیان پشت به بنه‌مایه‌كی راست و درووست نابه‌ستن و حاڵه‌ته‌كان به‌ڕووداو باس ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر ده‌یخه‌نه روو بێ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی له وردی زانیارییه‌كانیان وردببنه‌وه، كه بێگومان ئه‌م جۆره تۆمه‌تانه تا رادده‌یه‌كی زۆر ناحه‌قیان به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان تێدایه.
زێباری ووتیشی، راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه سه‌ره‌ڕای بارودۆخی سه‌ختی ئابووری و شه‌ڕی سه‌پێنراوی داعش، هه‌رێمی كوردستان شوێنی بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 2 ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر كردۆته‌وه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری خستۆته سه‌ر ئابووری هه‌رێم، و ئاواره و په‌نابه‌ران شوێنی حه‌وانه‌وه ئاسایش و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانیان بۆ دابینكراوه به‌بێ جیاوازی، هه‌روه‌ها هه‌موو مافه یاساییه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر كراوه.
سه‌باره‌ت به نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به سوننه‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، دیندار زێباری وتی: به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه كه‌توونه‌ته نزیك هێڵی ته‌ماس و به‌رده‌وام شه‌ڕ و پێكدادان له‌م ناوچانه رووده‌دات و داعش له كاتی داگیركردنی، مین و ته‌قه‌مه‌نی زۆری له ناوچانه داناوه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت هاتوچۆی پێشمه‌رگه و تیمه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه مین و ته‌قه‌مه‌نیش زه‌حمه‌ت بێت له‌م ناوچانه، له لایه‌كی دیكه‌وه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ناوچه‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن و بوونی خه‌ڵكی سڤیل ده‌بێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌میان، هه‌روه‌ها به‌شێك له عه‌ره‌به‌كانی ئه‌م ناوچانه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه و ته‌نانه‌ت رۆڵیان هه‌بووه له داگیركردنی ئه‌م ناوچانه و نه‌ك عه‌ره‌به‌كان به‌ڵكو كوردانی دانیشتووی ناوچه‌كه‌ش ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.
زێباری ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، دوای ئازادكردنی به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه خێرخوازییه‌كانی كوردستان هاوكارییان پێكشه‌ش به خه‌ڵكی ناوچه‌كه كردووه، به‌ڵام به‌یاننامه‌یه‌كی كۆمیسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ ئاماژه به‌وه نه‌كردووه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته‌نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، ئه‌و داعشانه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێن، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ی دیلیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و گشت مافێكی دیلی جه‌نگیان هه‌یه.
وتیشی، زۆر جار هێزه كوردییه‌كان به تێكدانی خانووی عه‌ره‌به‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێن، ره‌نگه له كاتی شه‌ڕدا سه‌رپێچی رووبدات كه ئه‌مانه‌ش حاڵه‌تن و گشتی نین و به‌شێوه‌ی فه‌رمان نه‌بووه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناوچه‌كانیان ئازاد كرد داعش له دوای خۆی ئه‌م گوندانه‌ی به وێرانی جێهێشتووه واتا له كاتی شكستی تیرۆریستان له شه‌ڕه‌كاندا له دوای خۆیان شوێنه‌كانیان ته‌قاندۆته‌وه و ته‌نها ماڵه عه‌ره‌به‌كانیش وێران نه‌كراون، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه زیاتر ماڵه كورده‌كان خاپوركراون به هۆی مینڕێژكردنه‌وه.
خه‌ندان
