میحوەری خازر 'چەکی کیمیایی'ـی لێ نەدراوە
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر عەمید (سەید ھەژار) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "درۆیە گوایە داعش لە میحوەری خازرەوە بە چەکی کیمیایی لە ھێزی پێشمەرگەی دابێ؛ ڕەنگە لە ھەندێک مووشەکدا گۆگرد (کبریت)ـیان بەکار ھێنابێت، بەڵام کیمیایی نەبووە."
عەمید (سەید ھەژار) گوتیشی، ئەو دەنگۆیەی بڵاو بووەتەوە راست نییه.
دیارە دەنگۆ داکەوتبوو گوایە داعش لە شەڕەکەی ئەم دواییەی میحوەری خازردا بە مووشەکی کیمایی لە پێشمەرگەی داوە.
