هێشتا ده‌رگای ئیبراهیم خه‌لیل داخراوه‌

 هێشتا ده‌رگای ئیبراهیم خه‌لیل داخراوه‌
قایمقامی قەزای زاخۆ ئاشکرای کرد، سنووری ئیبراھیم‌خەلیل هێشتایش نەکراوەتەوە و، ھیچ وادەیەکیش نییە کەی دەکرێتەوە، لەبەر ئەوەی پەیوەستە بە بارودۆخی تورکیاوە.

قایمقامی قەزای زاخۆ (خەلیل مەحموود) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا دەرگای خاڵی سنووری ئیبراھیم‌خەلیل نەکراوەتەوە و، تەنها دوێشەو ھەندێک ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر لە دیوی سنووری تورکیا مابوون و، گیریان خواردبوو، بۆیە ڕێگەیان پێ درا ھاتنە ناو ھەرێمی کوردستانەوە، ئەگەرنا تاوەکو ئێستا نەکراوەتەوە و داخراوە."

(خەلیل مەحموود) گوتیشی: "ھۆکاری داخستنی خاڵی سنووری بۆ تورکیا دەگەڕێتەوە لەبەر ئەوەی دۆخی ئەمنی باش نییە، ئەگەرنا لە ھەرێمی کوردستان ھیچ کێشەیەک نییە."

ڕوونیشی کردەوە، هێشتا دیار نییە سنوورەکەی ئیبراھیم‌خەلیل کەی دەکرێتەوە و، بە دەست ئەوانە.
جەختیشی کردەوە، داخستنی سنوورەکەی ئیبراھیم‌خەلیل زەرەرە.
Top