سەرۆك بارزانی لە سەلاحەدین بەشداری لە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەكات

سەرۆك بارزانی لە سەلاحەدین بەشداری لە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەكات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شارۆچکەی مەسیف سەلاحەدین لە باکووری شاری هەولێر، بەشداری لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکات.



ئەمرۆ چوارشەممە (23-12-2015)؛ یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام لە سەرانسەری جیهان و بە تایبەتی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە بەشداریی كەسایەتییانی سیاسی و ئایینی چالاكیی جیاجیا بەڕێوە دەچێت. لە هەرێمی كوردستانیش، "مەسعود بارزانی"، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداری لەو یادەدا دەكات.



بەپێی زانیارییەکان سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە مزگەوتی سەڵاحەدین لە شارۆچكەی مەسیف سەلاحەدین (پیرمام) بەشداری لە مەراسیمێکدا دەکات کە بەو بۆنەیەوە ڕێکخراوە.



بەپێی زانیارییەكان لەو مزگەوتەدا کە بارزانی تێیدا بەشداری لە یادکردنەوەی ساڵڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەر ئیسلامدا دەکات، سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی و هاووڵاتییان، بەشدار دەبن و چالاكیی ئایینیی جیاجیا بەڕێوە دەچێت.





باسنيوز
Top