ئەمیرێکی داعش لە میحوەری باشیک کوژرا
سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند هێرشەکە خۆکوژی بووە و ئەو چەند کەسە هەوڵیانداوە بگەنە سەنگەرەکان بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە کوژراون و یەکێک لە کوژراوەکان ناسنامەی پێبووە و پلەی ئەمیر بووە.
بە پێی وتەی فەرماندەکانی پێشمەرگە داعش هەوڵدەدات هەرکات پێی بکرێت هێرشبکات بەتایبەت لەم ماوەیەی ڕابردوودا هەوڵیداوە لە ڕێگای خۆکوژەکانیەوە زیان بە پێشمەرگە بگەیەنێت.
هەفتەی ڕابردوو چەكدارانی داعش لە میحوهرهكانی ناوهران، باشیك، تهل ئهسوهد، خازر و چیای زهرتك بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشیانكردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون و دەیان چەکداری داعشیش کوژران.
