په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ یادی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌بۆنه‌ی یادی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محهمهدولمستهفا (درودو سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عیراق و موسڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌م.
هیوادارم ئه‌و بۆنه پیرۆزه ببێته هانده‌رێکی تر بۆ چەسپاندنی هه‌موو واتا روحییه به‌رزه‌کانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له دادوه‌ری و لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کتری خۆشویستن و رێز له یه‌کتری گرتن، ڕیسواییش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی بمێنێتەوە کە بە ناوی ئایین دڕندەترین ڕەفتاریان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە و هەوڵی تێکدانی بنەما پیرۆزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەدەن.
ئومێد دەکەم ئەو بۆنە پیرۆزە دەرگەی خێر و خۆشی بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکە بکاتەوە و کۆتاییش بە زوڵم و توندڕۆیی و داگیرکاری بێت و وڵاتەکەمان لە ئاسوودەیی و بەختەوەریدا بژییت.
والسلام علیکم ورحمە الله وبرکاته
مه‌سعوود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
11ی ره‌بیعولئه‌وه‌ل 1437ی کۆچی
22ی کانوونی یەکەمی 2015ی زاینیی
