ئەنجوومەنی وەزیران یادی مەولوودی پێغەمبەر پیرۆز دهكات
مایەی شانازییە بۆ گەلی کوردستان کە لە ناوچەکەدا نموونەی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دۆستانەی ئایین و بیروباوەڕە جیاجیاکانە، بەتایبەت لە سەردەمێکدا کە تەوژمی توندڕەوی و توندوتیژی ناوچەکەی بەرەو گرژی و، دۆخێکی زۆر نەخوازراو بردووە. پاراستنی بەها جوانەکانی ژیاندۆستی و، مرۆڤدۆستی لە هەموو ڕووە کۆمەڵایەتی و ئایینی و پەروەردەیی و، کولتوورییەکانەوە، بۆ بنەبڕکردن و ڕێگری لە دروستبوونی ژینگەی توندڕەوی و توندوتیژی بە ناوی ئایینەوە، بەرپرسیاریهتییەکی گرنگە لە ئەستۆی هەموو کەس و لایەن و دامەزراوەیەکی ئایینی و کولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیی کوردستاندایه.
دیسان یادی لهدایكبوونی حهزرهتی پێغهمبهر لە سەرجەم مسوڵمانان پیرۆز دەکەین و هیواخوازین ببێتە مایەی خێر و خۆشی و سەرکەوتنی بەرەی مرۆڤایەتی و شارستانی و ئاشتیخوازی کە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان پێشەنگایهتی دهكهن.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
22/12/2015
