ئەمرۆ یەکێتی زانایان لە سەر قەلای ھەولێر ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن

ئەمرۆ یەکێتی زانایان لە سەر قەلای ھەولێر ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن
یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام لە ھەرێمی کوردستان بۆ رۆژی لە دایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان چالاکی دەکات.

مەلا عەبدولا ویسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: وێرای پیرۆزبایمان بۆ خەلکی ھەرێمی کوردستان، ئێمە وەک یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان وەک نەریتێکی سالانە چالاکیی ئاینی بۆ یادی لە دایکبوونی (پێغەمبەری ئیسلام) درودی خودای لێبیت بەرێوە دەبەین ئەنجام دەدەین.ئەو بەرنامە و پلانەی بۆ ئەو یادە دانراوە دوێنی بە( ٢١)ی مانگی ئەو چالاکیانەمان دەست پێ کردوە ئەویش بە کردنەوە نۆیەمین ڤستیڤاڵی ئاینی لە شاری سۆران بوو.

سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتی: ئێوارەی ئەمرۆ لە سەر قەلای شاری ھەولێر لە چوارچێوەی ئەو چالاکیانەماندا ڤستیڤالێکی تر ئەنجام دەدەین بە مانای ئەوەی (کەواسولتان مزەفەر) یەکەم کەس بووە یادی مەولوودی لە شاری ھەولێر زیندو کردوتەوە، بەحکمی ئەوە قەلای ھەولێریش کۆنترین شوێنەواری مرۆڤایەتیە لە شاری ھەولێر بویە ئەویادە لەوێ دەکەینەوە، لە ھەمان کاتدا بەیانیش لە شاری دھوک و سلیمانیش ئەو یادە دەکرێتەوە.

ھەروەھا لەو چالاکیانەدا وێرایی پێشکەش کردنی سروودی و وتافی ئاینی بە ھەمان شێوە لە رێگای چەند سمینارێک تیشک دەخەرێتە سەر لایەنە گرینگەکانی پێغەمبەری خوا بەتایبەتی لێبوردەی و پێکەوە ژیان و یەکتر قبولکردن، چونکە لەو رۆژگارەدا ئێمە پێویستیمان بە یەکریز و پێکەوە ژیان ھەیە.

مەلا عەبدولا گوتی: بۆ ماوەی یەک ھەفتە چالاکیەکان بەردەوام دەبن، گشت چالاکیەکان لە ژێر سەرپەرشتی راستەخۆی یەکێتی زانایانی ئیسلام و بەرێوبەرایەتیەکانی ئەوقافە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان.
Top