پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان نزمتر دەبنەوە

 پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان نزمتر دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند و بەگوێرەی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما لە نزمبوونەوەدا دەبن.

لە هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 22-12-2015، ئاسمان ساماڵ دەبێت، نزمترین پلەی گەرما 4 پلە و بەرزترین پلەش 16 پلەی سیلیزی دەبێت، ئاراستەی با بەرەو باشووری رۆژئاوا دەبێت بەخێرایی 5 بۆ 10 کیلۆمەتر، مەودای بینینیش 10 کیلۆمەتر دەبێت.

لە سلێمانی ئاسمان ساماڵ دەبێت، نزمترین پلەی گەرما 5 پلە و بەرزترین پلەش 14 پلەی سیلیزی دەبێت، ئاراستەی با بەرەو باشووری رۆژئاوا دەبێت بەخێرایی 5 بۆ 10 کیلۆمەتر، مەودای بینینیش 10 کیلۆمەتر دەبێت.

لە دهۆک ئاسمان ساماڵ دەبێت، نزمترین پلەی گەرما 3 پلە و بەرزترین پلەش 13 پلەی سیلیزیی دەبێت، ئاراستەی با بەرەو باشووری رۆژئاوا دەبێت بە خێرایی 5 بۆ 10 کیلۆمەتر، مەودای بینینیش 10 کیلۆمەتر دەبێت.

لە کەرکووک ئاسمان ساماڵ دەبێت، نزمترین پلەی گەرما 5 پلە و بەرزترین پلەش 19 پلەی سیلیزی دەبێت، ئاراستەی با بەرەو باشووری رۆژئاوا دەبێت بە خێرایی 5 بۆ 10 کیلۆمەتر، مەودای بینینیش 10 کیلۆمەتر دەبێت.

سەبارەت بە کەش و هەوای پێشبینیکراویش بۆ سبەی چوارشەممە 23-12-2015، کەمێک گۆڕانکاری بەسەردادێت بەو جۆرە دەبێت:

لە هەولێر سبەی ئاسمان ساماڵ پەڵەهەور دەبێت، نزمترین پلەی گەرما 4 پلە و بەرزترین پلەش 15 پلەی سیلیزی دەبێت، ئاراستەی با بەرەو باکووری رۆژهەڵات دەبێت بەخێرایی 5 بۆ 10 کیلۆمەتر، مەودای بینینیش8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.

لە سلێمانی سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، نزمترین پلەی گەرما 4 پلە و بەرزترین پلەش 13 پلەی سیلیزی دەبێت، ئاراستەی با بەرەو باکووری رۆژهەڵات دەبێت بەخێرایی 5 بۆ 10 کیلۆمەتر، مەودای بینینیش8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.

لە دهۆک سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، نزمترین پلەی گەرما 2 پلە و بەرزترین پلەش 12 پلەی سیلیزی دەبێت، ئاراستەی با بەرەو باشووری رۆژئاوا دەبێت بەخێرایی 5 بۆ 10 کیلۆمەتر، مەودای بینینیش 10 کیلۆمەتر دەبێت.

لە کەرکووک سبەی ئاسمان ساماڵ پەڵە هەور دەبێت، ، نزمترین پلەی گەرما 5 پلە و بەرزترین پلەش 18 پلەی سیلیزی دەبێت، ئاراستەی با بەرەو باشووری رۆژئاوا دەبێت بەخێرایی 5 بۆ 10 کیلۆمەتر، مەودای بینینیش 10 کیلۆمەتر دەبێت.
















رووداو

Top