کونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

 کونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
رۆژی سێشەممە 22ی کانوونی یەکەمی 2015 کونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، بەکرانەوەی کونسڵخانەی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستانیش، ژمارەی کونسڵخانەکان دەبێتە 18 کونسڵخانە.

ئێستا لە هەرێمی کوردستان 17 کونسوڵخانە هەیە لەگەڵ 6 ئۆفیسی باڵوێزخانە و 6 باڵوێزخانەی فەخری و 4 ئۆفیسی هاوکاری و هەماهەنگی، کە دووانیان هی وڵاتانن و دووانیشیان نێودەوڵەتین.

17 وڵات کونسڵخانەیان لە هەرێمی کوردستان هەیە، کە بریتین لە هەریەک لە: ئێران، تورکیا، فەلەستین، ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئوردن، میسر، رووسیا، ئیمارات، چیک، هەنگاریا، چین، هۆڵەندا، کوێت و سودان. کە لە ساڵانی جیاجیا کراونەتەوە:

کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر و سلێمانی هەیە و بە درێژکراوەی نووسینگەکانی ئێران دادەندرێن.

کونسوڵخانەی تورکیا لە ساڵی 2010 کراوەتەوە.
کونسوڵخانەی فەلەستین لە ساڵی 2011 کراوەتەوە.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ساڵی 2007 کراوەتەوە.
کونسوڵخانەی فەرەنسا لە ساڵی 2009 کراوەتەوە.
کونسوڵخانەی بەریتانیا لە ساڵی 2007 کراوەتەوە.
کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە ساڵی 2009 کراوەتەوە.
کونسڵخانەی ئوردن لە ساڵی 2011 کراوەتەوە
کونسڵخانەی میسر لە ساڵی 2010 کراوەتەوە
کونسڵخانەی رووسیا لە ساڵی 2007 کراوەتەوە
کونسڵخانەی ئیمارات لە ساڵی 2012 کراوەتەوە
کونسڵخانەی چیک لە ساڵی 2006 کراوەتەوە
کونسڵخانەی هەنگاریا لە ساڵی 2014 کراوەتەوە
کونسڵخانەی هۆڵەندا لە ساڵی 2012 کراوەتەوە
کونسڵخانەی کوێت لە ساڵی 2015 کراوەتەوە
هەروەها کونسڵخانەی وڵاتی چین و کونسڵخانەی سودان.

جگە لەو کونسڵخانانە، حەوت ئۆفیسی باڵوێزخانەش لە هەرێمی کوردستان هەن، کە بریتین لە: ئۆفیسی باڵیۆزخانەکانی کۆریای باشوور، سوێد، رۆمانیا، پۆڵەندا، نەمسا و بولگاریا و ئیتاڵیا، کە ئۆفیسەکەی کردووەتە کونسڵخانەکەی ئەمڕۆ دەکرێتەوە.

ئۆفیسی باڵیۆزخانەی کۆریای باشوور لە ساڵی 2004 کراوەتەوە.
ئۆفیسی باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لە ساڵی 2011 کراوەتەوە.
ئۆفیسی باڵیۆزخانەی سوێد لە ساڵی 2012 کراوەتەوە.
ئۆفیسی باڵیۆزخانەی رۆمانیا لە ساڵی 2012 کراوەتەوە.
ئۆفیسی باڵیۆزخانەی پۆلەندا لە ساڵی 2012 کراوەتەوە.
ئۆفیسی باڵیۆزخانەی نەمسا لە ساڵی 2006 کراوەتەوە.
ئۆفیسی باڵیۆزخانەی بولگاریا لە ساڵی 2014 کراوەتەوە.

جگە لەو ئۆفیسانەی باڵوێزخانەکان، یۆنان ئۆفیسێکی ئابووری و هەماهەنگی هەیە و لە ساڵی 2009 کردوویەتییەوە، جگە لە باڵوێزخانەی فەخری ژاپۆن، دانمارک، سلۆڤاکیا، بەرازیل، ئیسپانیا و بیلارووس.

باڵیۆزخانەی فەخری ژاپۆن لە ساڵی 2008 کراوەتەوە.
باڵیۆزخانەی فەخری دانمارک لە ساڵی 2009 کراوەتەوە.
باڵیۆزخانەی فەخری سلۆڤاکیا لە ساڵی 2012 کراوەتەوە.
باڵیۆزخانەی فەخری بەرازیل لە ساڵی 2013 کراوەتەوە.
باڵیۆزخانەی فەخری ئیسپانیا لە ساڵی 2006 کراوەتەوە.
باڵیۆزخانەی فەخری بیلارووس لە ساڵی 2011 کراوەتەوە.

ژمارەیەک ئۆفیسی هاوکاریی و هەماهەنگی وڵاتانیش لە هەرێمی کوردستان هەن، وەک ئۆفیسی هاوکاریی و هەماهەنگی ژاپۆن، ئۆفیسی هاوکاریی و هەماهەنگی کۆریای باشوور، ئۆفیسی هاوکاریی و هەماهەنگی یۆنامی و خاچی سوور.

ئۆفیسی هاوکاریی و هەماهەنگی ژاپۆن لە ساڵی 2009 کراوەتەوە.
ئۆفیسی هاوکاریی و هەماهەنگی کۆریای باشوور لە ساڵی 2004 کراوەتەوە.
ئۆفیسی هاوکاریی و هەماهەنگی یۆنامی لە ساڵی 2007 کراوەتەوە.
ئۆفیسی هاوکاریی و هەماهەنگی خاچی سوور لە ساڵی 1991 کراوەتەوە.

چەند وڵاتی دیکەش بەنیازی کردنەوەی کونسوڵخانەن لە هەرێمی کوردستان، لەوانە: نەمسا، ژاپۆن، سعودیە و بەلجیکا، کە ئامادەکارییان بۆ کراوە و لە ماوەی جیاجیادا لە داهاتوو کوسوڵخانەکانیان دەکەنەوە.











رووداو
Top