حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێك لەبارەی چاكسازی دەردەكات
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی كۆتاییهات، بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا چەند بڕیارێك لەبارەی چاكسازییەوە دەركراون.
لە كۆبوونەوەكەدا كە تایبەت بوو بە چاكسازیكردن، بڕیاردراوە دەرماڵەی پلەباڵاكان بەڕێژەی 50% كەمبكرێتەوە.
پلەباڵاكان بریتین لە هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی کوردستان، وەزیرەكان، پەرلەمانتارەكان، راوێژكارەكان، بریكارەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان.
هەروەها لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدراوە خەرجی کەمبکرێتەوە و داهات لەڕێگەی باجەوە زیادبکرێت. وەزیرەكانیش لەسەر ئەوە رێككەوتوون باج لەسەر بازرگان و خاوەن پڕۆژە گەورەكان دابندرێت.
پاش كەمێكی دیكە حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیێندراوی كۆبوونەوەكە بڵاودەكاتەوە...
رووداو
