ئێران هەوڵی وشکردنی دوو بەندای دووکان و دەربەندیخان دەدات

ئێران هەوڵی وشکردنی دوو بەندای دووکان و دەربەندیخان دەدات
وەزاەتی وزە و سەرچاوەکانی حکوومەتی ئێران لە شارەکانی پاوە و لە پاریزگای ورمی بە پێشگرتنی رووبارەکانی "سیروان و کەڵوێ" ده‌یه‌وێ به‌نداوەکانى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان لە باشووری کوردستان وشك بكات.


سێ په‌رله‌مانتارى كورد له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ وشك‌كردنی هه‌ردوو به‌نداوى دووكان و ده‌ربه‌ندیخان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌.


له‌ پرێس‌کۆنفڕانسێک‌دا سێ په‌رله‌مانتارى كورد له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق "مەحموود ره‌زا، ره‌نگین عه‌بدوڵڵاو ئه‌مین به‌كر" نیگه‌رانیی خۆیان له‌ وشك‌كردنى هه‌ر دوو به‌نداوى دووكان ‌و ده‌ربه‌ندیخان له‌لایه‌ن وڵاتى ئێرانه‌وه‌ رایگه‌یاند.


له‌ پرێس‌کۆنفڕانسه‌که‌‌دا مەحموود ره‌زا، نوێنه‌رى كورد له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، گوتى: "ئێران ده‌ستی كرووه‌ به‌ درووستكردنى 9 به‌نداوى گه‌وره‌ و پێنجى بچووك‌ و چه‌ند تونێلێك بۆ ئه‌وه‌ى ئاوى هه‌ردوو به‌نداوى دووكان ‌و ده‌ربه‌ندیخان گل بداته‌وه"‌.



ئه‌و گوتيشی "به‌هۆى درووست‌كردنى ئه‌و به‌نداوانه و بەتایبەت بەنداوی داریان لە نزیک پاوە‌ كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ به‌ره‌وڕووی هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ تەنیا سه‌رچاوه‌ى ئاوى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان و 40% ی سه‌رچاوه‌ى ئاوى دووكان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌‌ دێ، به‌ڵام به‌ دروستكردنى ئه‌و به‌نداوانه‌ هه‌ر دوو رووباره‌كه‌ وشك ده‌بن".








باسنیوز
Top