باندێكی داعش ده‌ستگیر كرا
نه‌قیب (فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لی) به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند:" له درێژه‌ی كاروچالاكی و ڕاوه‌دوونانی تیرۆیستان، به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك و دوای چاودێرییه‌كی ورد، ئەم ئێواره‌یە یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانمان له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا له گوندی (قه‌ره‌چه‌م)ـی سه‌ر به شارۆچكه‌ی (دووبز)، توانییان باندێكی ٩کەسەی سه‌ر به ڕێكخراوە تیروریستییەکەی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن؛ ئەو نۆ تیرۆریستەی دەستگیر کراون ئەمانەن: ) ش.م.ع) و (ت.م.ع) و (ع.ع.ص) و (م.ت.م) و (م.ز.خ) و (ا.م.ع) و (م.م.ع) و )ا.س.ا) و (ا.ا.ح)."
نه‌قیب (فه‌رهاد) گوتیشی: "ئه‌م تیرۆیستانه دانیان به‌وه‌دا ناوە كه سه‌ر به تیرۆیستانی داعشن و چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆیستییان له سنووری شاروچكه‌ی (دووبز)دا کردووە."
به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركووک دەیشڵێ: "هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا هێزه‌كانمان حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان له ماڵی یه‌كێك له‌و تیرۆیستانەدا دۆزییەوە؛ چه‌كێكی (كلاشینكوف) و فیشه‌كی (بی‌كەی‌سی) و كلاشینكوف و گوللەی ئاڕپی‌چی و، نارنجۆكیشی لێ بوو."
