شەش بوومەلەرزە شارێكی رۆژهەڵاتی کوردستانیان هەژاند

 شەش بوومەلەرزە شارێكی رۆژهەڵاتی کوردستانیان هەژاند

شەش بوومەلەرزە شاری پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشانیان لە رۆژهەڵاتی كوردستان هەژاند، تاوەكو ئێستاش زەرەر و زیانی بوومەلەرزەكان نەزانراوە.

لە شاری پاوە، یەکەمین بوومەلەرزە کاژێر 05:00 ی بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە 20-12-2015 بووە، دوایین بوومەلەرزەش کاژێر 12:00 ی نیوەڕۆ هەستی پێکراوە.

بوومەلەرزەکان بەرزترینیان بەگوڕی 4 پلەی و نزمترینیشیان بەگوڕی 2.4 پلەی رێختەر بووە. خەڵکی شارەكەش هەست بە دڵەڕاوکی و ترس دەکەن. سەبارەت بە رووداوەكە، ئێستا لیژنەی قەیرانەکانی پاوە لە کۆبوونەوەدایە.












رووداو
Top