هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هێرشێكى تیرۆریستانى داعشی له تلسقۆف تێك‌شكاند و 11 تیرۆریستیان كوشت
له‌وباره‌یه‌وه عه‌قید ئیبراهیم هه‌رینى ئه‌فسه‌رى پێشمه‌رگه له فه‌رمانده‌یى سپیلك رایگه‌یاند تیرۆریستانى داعش له گوندى باتناى سه‌ر به قه‌زاى تلكێفه‌وه هێرشێكیان كرده سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌ركه كه هێرشه‌كه‌یان به پیاده ئه‌نجام دابوو، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه ئه‌و هێرشه به توندى تێكشكێندرا و له ئه‌نجامدا یازده تیرۆریستیش كوژران كه لاشه‌كانیان كه‌وته بن ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه . هاوكات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانیش مۆڵگه‌ى تیرۆریستانى داعشیان بۆردومان كرد .
