پەیامی سوپاسگوزاریی سەرۆك بارزانی بۆ سەركردایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا

پەیامی سوپاسگوزاریی سەرۆك بارزانی بۆ سەركردایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا
بەڕێزان لە سەركردایەتی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا

سڵاوێكی گەرم..

وەك هاووڵاتییەكی كورد زۆر بەوە دڵخۆشم كە كادیر و ئەندام و لایەنگر و هەوادارانتان لە ڕۆژئاوای كوردستان بە جۆش و خرۆشەوە ڕۆژی ئاڵای كوردستانیان بەرز ڕاگرت. جێگەی دەستخۆشییە كە سەرباری هەوڵی هەندێ لایەنی بەناو كورد بۆ ڕێگەگرتن لە بەرزڕاگرتنی ئاڵا، ئێوە نەتانهێشت ئاڵای كوردستان بكەوێت و بە بەرزی مایەوە و سوپاستان دەكەم.

ڕەفتاری ئەو لایەنە لەدژی كورد جێگەی شەرمەزارییە و لە ڕاستیدا داگیركارانیش ئەو كارەیان نەكردووە ئەوەی ئەو لایەنە دەرهەق بە ئاڵای كوردستان دەیكات و دواجاریش شەرمەزاری و پەشیمانیان بۆ دەمێنێتەوە.

مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

19ـی 12ـی 2015
Top