پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ئه‌بو سه‌یافیان كوشت
پێنجشه‌ممه به‌روارى 17-12-2015 له كاتى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێرشه‌كه‌ى تیرۆریستانى داعش بۆ سه‌ر میحوه‌رى ناوه‌ران, هێزه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى به توندى وه‌ڵامیان دانه‌وه و تێكیان شكاندن.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له‌و میحوه‌ره كه‌وتوون, له ئه‌نجامى ئه‌و شه‌ڕه‌دا هێزه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى وێڕاى تێكشكاندنیان, توانیویانه به‌رپرسێكى تیرۆریستانى داعش به ناوى (ئه‌بو سه‌یاف سعوودی) له‌گه‌ڵ 15 تیرۆریستى دی بكوژن, كه سه‌رجه‌میشیان له (حه‌ى قاهیره) شاردراونه‌ته‌وه.
