په‌كه‌كه و په‌یه‌ده پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی نین، بۆیه دژی ئاڵای پیرۆرزی كوردستانن
دوێنی كورد و كوردستانیان له هه‌موو جیهاندا رۆژی ئاڵای كوردستانیان به‌رز راگرت، به‌ڵام ئاساییشی پەیەدە سوكایه‌تییان بە ئاڵای كوردستان لە ڕۆژئاوای كوردستان كرد و رێگه‌یان نه‌دا كه گه‌نجان ئه‌و ئاڵایه هه‌ڵكه‌ن و بێ‌ڕێزییان له به ره‌مزی كوردستان كرد. ئه‌م كاره‌ی په‌یه‌ده پێمان دەڵێ، هەڕەشەیەكی زۆر گەورە لەناو ماڵی كورددا یەخەی كوردستانیانی گرتووە، چونكه ئێستا لە ڕۆژئاوا ئاڵاكەی ڕژێمی (ئەسەد) و حزبوڵڵا دەشەكێتەوە و داروبەردی ڕۆژئاوا بە ئاڵا حزبییە سەیروسەمەرەكانی پەكەكە تەنراوە و، ئاڵای نیشتیمانی كوردیش بەر هێرشی سووكایەتی و قەدەغەكاریی پەیەدە دەكەوێت.
له‌و باره‌یه‌وه (عه‌بدولڕه‌حمان شێخى) ئه‌ندامى كۆمیته‌ى راوێژكاریى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى سووریا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "په‌كه‌كه و یه‌په‌گه له رۆژئاوا ئاسته‌نگ بۆ هه‌ر كه‌سێك دروست ده‌كه‌ن كه لایه‌نگر و ئه‌ندامی ئه‌وان نه‌بێ، ده‌یانه‌وێ ئه‌وه‌ى ماویشن له‌وێدا شاربه‌ده‌ریان بكه‌ن، ئه‌وانه ده‌وڵه‌تی كوردی و ئاڵای كوردستان به هیی باشووری كوردستان ده‌زانن، چونكه ئه‌جێندای هه‌رێمی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن و دژی بوونی كوردن، ئه‌مانه پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی نین، بۆیه دژی ئاڵای پیرۆرزی كوردستانن."
ده‌یشڵێ، ئاڵای پیرۆزی كوردستان وا به ئاسانی هه‌ڵنه‌دراوه، ده‌ریایه‌ك خوێنی بۆ رژاوه، كه‌چی ئه‌وان دێن سوكایه‌تی پێده‌كه‌ن؛ ئه‌مان چۆن شه‌رم ناكه‌ن كه بینییان ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك توركیا له پێشوازی سه‌رۆك بارزانی ئاڵای كوردستانی هه‌ڵ دا،، كه‌چی په‌یه‌ده و په‌كه‌كه كه به‌ناو كوردن، دێن ئه‌م ئاڵایه داده‌گرن."
ئاڵای كوردستان لە كۆماری كوردستان لە مهابادەوە جێگیر كراوە، لە پەرلەمانی كوردستانیشەوە بە یاسا چەسپاوە، بۆیە ڕێگرتن لە هەڵكردنی لە هەر بەشێكی كوردستاندا بێت، برینداركردن و بێڕێزییە بەرانبەر هەستی نەتەوەیی و نیشتمانیانەی میللەتێك، پەرچەمی پیرۆزی كوردستان لە لایەن نەتەوەی كوردەوە یەكجار هەستیارەو وەك هێڵی سوور تەماشا دەكرێت، بۆ هیچ هێزێك نییە سوكایەتیی بەم ڕەمزە نەتەوەییەی كوردان بكات.
(د.كاوه ئازیزى) ئه‌ندامى لیژنه‌ى مه‌ركه‌زى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى سووریا لە باره‌ى ئه‌م پرسه، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "قوتابخانه‌ى كه‌جه‌كه و په‌یه‌ده و په‌كه‌كه دواى گرتنى (ئۆجه‌لان) به‌تایبه‌ت ئارمانجى دامه‌زراندنیان دیار بوو وه‌كو به‌فرێكى له ده‌شت هاتبێت زوو توایه‌وه، ئه‌مانه دژى ده‌وڵه‌تى كوردین هه‌رچه‌نده ئێمه‌ى كورد ده‌وڵه‌تمان نییه، به‌ڵام ڕه‌مزى نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه له‌وانه پێشمه‌رگه و ئاڵاى كوردستان كه ره‌نگه‌كانى گوزارشت ده‌كه‌ن له كوردستان، هه‌روه‌ها بیرى ده‌وڵه‌تى كوردى، به‌ڵام په‌كه‌كه هه‌ستاون به دروستكردنى یه‌په‌گه و په‌یه‌ده و چه‌ندان ناوى دی، تا ناوى پێشمه‌رگه نه‌هێڵن و بۆ ئاڵایش هه‌زار ئاڵایان له‌خۆ كۆ كردووه‌ته‌وه كه گوزارشت له كورد ناكات و بۆ بیرى ده‌وڵه‌تبوونیش هه‌میشه دژى ده‌وه‌ستنه‌وه."
(ئازیزی) ده‌یشڵێ، "ئه‌و كاره‌ى په‌یه‌ده و په‌كه‌كه ده‌یكه‌ن هیچ شتێكى كورده‌وارى تێدا نییه و، دژى كوردانن و دیاریان كرد كه بۆ چاره‌سه‌رى دوزى كورد دروست نه‌بوونه و ئه‌مه‌یش جێگه‌ی قه‌بووڵ نییه."
ده‌بێ چ جیاوازیێك هه‌بێ له نێوان داعش و شیعه و ئه‌سه‌د و په‌كه‌كه‌دا، خۆ هه‌ر هه‌موویان وه‌ك یه‌ك دژی ئاڵا و سیمبولی كوردستانن. ڕاستییه‌كه‌یشی هۆكاره‌كه‌ی ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه ئاڵا و ئومێدی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ده‌ست رێبه‌رێكدایه كه پێی ده‌ڵێن بارزانی. له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌وان (عومه‌ر كۆچه‌رى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند : "ئه‌مه جارى یه‌كه‌م نییه چه‌كدارانى په‌یه‌ده بێرێزى به‌رانبه‌ر به ئاڵاى پیرۆزى كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵكو پێش دووساڵ و به‌ر له شه‌ش مانگیش ئه‌و كاره‌یان كردووه هه‌ر جارێك هاتبن بۆ ئۆفیسى ئێمه، ئارمانجى یه‌كه‌میان هێنانه خواره‌وه‌ى ئاڵاى كوردستانه و سوكایه‌تى پێكردنه به‌و ئاڵایه، بۆیه له‌و كارانه‌ى ئه‌وان سه‌رم سوڕماوه! دیاره ئه‌مانه هزرى نه‌ته‌وه‌ییان نییه و ئه‌جێنداى دوژمنى كورد جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و دوژمنى میلله‌تى كوردن و چاویان به ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان هه‌ڵنایه.
