"پهرلهمان چوار جهژنی به فهرمی بۆ كوردانی ئێزدی ناساندووه"
(هادی دوبانی) بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان لە بەرێوبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای دهۆک بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە چوار وەرزی ساڵی ئێزدییەکان جەژن و بۆنەی تایبەت بەخۆیان هەیە، بەڵام ئێزدییەکان 4 جەژنی سەرەکیان هەیە، ئەویش کە لە دانیشتنێکی پەرلەمان ژمارە 16 ساڵی 2010 چوار جەژن بە فەرمی ناسێنران، هەروەها ئهم جەژنانە پشوو دەبێ بۆ فەرمانبەرانی كوردانی ئێزدی، ئەوانیش (جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان، جەمای، چلەی هاوین، لەگەڵ جەژنی رۆژی ئێزدییەکان،) کە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی رۆژی ئێزدییەکانە، کە ئێزدییەکان لەو جەژنەدا 3 رۆژ بە رۆژوو دەبن، کە ئەو رۆژووانە فهرزن و دەبێت ئێزدییەکان بەرۆژوو بن، هەروەها بۆ جەژن هەر ئێزدییەک لەو جەژنە دا ئاژەڵێک سەر دەبڕێت و دەکاتە خێر.
گوتیشی: هەندێک ئێزدی 40 رۆژ لە زستان، 40 رۆژیش لە هاوین بەرۆژوو دەبن، بەڵام ئەو رۆژوانە فەرز نیە و هەر کەسێک بگرێت خێری دەگاتێ، ئەگەر نهیشێ گرێ ئهوا کێشە نییە".
