كه‌مال كه‌ركووكی بۆ نیویۆرك تایمز: ئێمه ویستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌مان هه‌یه
(د.كه‌مال كه‌ركووكی) له ده‌سپێكی وتاره‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌ڵێ، "داعش هه‌ركاتێك بتوانێ هێرش بۆ سه‌ر رۆژئاوا ده‌بات، له‌رێگه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه له‌ژێر كاریگه‌ری ئایدۆلۆژیه‌تی داعشدا مێشكیان پڕبووه له رقوكینه. ئه‌و كرده تیرۆریستیانه‌ی له پاریس و سان بێرنادینۆی كالیفۆرنیا روویاندا جارێكی دی ئازاربه‌خشی ئه‌و گروپه دڕنده‌یه وه‌بیر هه‌موو لایه‌ك دێننه‌وه.
بۆ ئێمە لە کوردستان، داعش حه‌قیقه‌تێكی رۆژانه‌یه كه‌ده‌بێ رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه، ئه‌و هێزانه‌ی من شه‌ره‌فی فه‌رمانداری و سه‌رپه‌رشیكردنیانم پێدراوه ژماره‌یان 20 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌ركی چاودێریكردنی داعشمان له‌ئه‌ستۆیه كه له‌دژیان ده‌جه‌نگین، ئه‌و داعشانه‌یش ئه‌وانه‌ی كه له‌دژیان ده‌جه‌نگن ئه‌گه‌ر بتوانن ده‌یانكوژن و كۆیله‌یان ده‌كه‌ن.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لە نەتەوە و ئاینی جۆراوجۆر و باکگڕاوندی هه‌مه جۆر پێكهاتوون، سه‌لماندویانه كه باشترین و به‌هێزترینن له جه‌نگینی دژ به جیهادییه‌كان(داعش).
لەمانگی ڕابردوودا لەژێر ئۆپەراسیۆنێکی گەورە دا شاری شنگالمان ڕزگارکردەوە، کە یەکێک بوو لە سەرەکیترین شارەکانی كوردانی ئێزدی لە کوردستان، ئەو شارە لەساڵی (٢٠١٤) تا ئێمه ئازادمان كرده‌وه هه‌ر له‌ژێر ده‌ستی داعشدا بوو، قوربانییه‌كانی ئێمه‌ی پێشمه‌رگه و ژیری سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌مان و پشتگیری هێرشی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا، به‌رهه‌می ئه‌و رزگار كردنه بوو."
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا (كه‌مال كه‌ركووكی) له وه‌سفی عێراقدا نووسیویه‌تی كه " ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له‌مێژووی عێراقدا هه‌بێ، لای سه‌یرنابێ له‌و هه‌موو ناسه‌نگی و ناجێگیرییه‌ی كه هه‌یه، ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن هیزه‌كانی ده‌ره‌كی دروستبوو و سنووره‌كانی بۆ كێشرا، به‌زۆر داری له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهاندا كرایه ده‌وڵه‌ت، هه‌موو لایه‌كی له‌گه‌ڵ یه‌كدا كۆكرده‌وه له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا به‌بێ ره‌زامه‌ندی هیچیان."
له هه‌مانكاتدا (كه‌مال كه‌ركووكی) له وه‌سفی كوردا ده‌ڵێ، "ویستی کورد بۆ خۆبەڕێوەبردن و دەوڵەتداری لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە هەموو دەوڵەت و ڕژێمەکانی عێراق، کورد و کەمەنەتەوایەتییەکانی دیکەیان چەوساندووه‌تەوە و سته‌میان لێكردون و جینۆسایدیان كردوین، بۆیه سه‌ربه‌خۆیی با باشترین چاره ده‌زانین.
دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له 2003 كه ئه‌مه‌ریكا عێراقی داگیر كرد، هیوایه‌ك به ئێمه درا، كه ده‌سته‌ڵاتێكی دیموكراتی له عێراقدا ره‌گه‌كانی دابكوترێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌مه‌یشیاندا توندوتیژی وسیسته‌مێكی فیدڕاڵی سه‌رنه‌كه‌وتووی لێ كه‌وته‌وه."
(كه‌ركووكی) له په‌ره‌گرافێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا داوای پێداویستی زیانر بۆ هێزی پێشمه‌رگه ده‌خوازێ، چونكه ئه‌وه‌ی كه ئێستا به‌رده‌سته پیداویستی سه‌ربازی كه‌من و له ئاستی پێویست نین.."چەکی قورس و زرێپۆش و پێداویستیی سه‌ربازی دی وا ده‌كات گورزی زیاتر له داعش بوه‌شێندرێ و زیاتر به‌رپه‌رچی دعش بدرێته‌وه.
لە کاتێکدا ئێمە ئاهەنگی سەرکەوتنی شەنگال دەگێڕین، پێویستە چاومان لەوە بێت کە چۆن هەنگاوی داهاتوو بۆ سەرکەوتنێکی دیکە دەهاوێژین پێکەوە. بە پەرۆشه‌وه یارمەتیدەردەبین وەکو بەشێک لەهاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی بۆ ڕاماڵین و خاوێنکردنەوەی ناوچەکانی دیکەیش کە بەشێک نین لە کوردستان لە جیهادیەکانی داعش، هەڵبەتە نامانەوێت دەستبەسەر ئەو ناوچانەدا بگرین کە ره‌چه‌ڵه‌كیان بەشێک نین لە کوردستان، بۆیه كه‌ركووكی رۆژئاوا ئاگادار ده‌كاته‌وه كه‌ترسی له‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و داعش یه‌كجاره‌كی تیكنه‌شكێندرێ ئه‌وا ره‌نگه كرده‌ی تیرۆریستی داعش هاوشێوه‌ی رووداوه‌كانی پاریس و سان بێرناردینۆ بەردەوام بێ."
له وه‌سفی پێشمه‌رگه‌یشدا كه‌ركووكی باس له گیانفیدای پێشمه‌رگه ده‌كات كه هیچیان به زۆر نه‌بوونه‌ته پێشمه‌رگه و هه‌موویان ده‌یانه‌وێ رۆحیان فیدابكه‌ن بۆ پارێزگاری له خاكه‌كه‌یان، نه‌وه‌ك بكه‌ونه ژێر ده‌ستی سته‌مكاری داعش، بۆیه (كه‌ركووكی) ده‌ڵێ، ئێمه ویستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌مان هه‌یه موماره‌سه‌ی ئه‌و مافه‌مان ده‌كه‌ین له‌دیاریكردنی چاره‌نووسماندا"..له‌كۆتاییدا نووسیویه‌تی كه، ئێمه خۆبه‌خشی زۆرمان هه‌یه ده‌یانه‌وێ بێنه به‌ره‌ی جه‌نگه‌وه، به‌ڵام پێویستیان به سه‌رچاوه‌ی سه‌ربازی و مه‌شق هه‌یه، ئێمه ناتوانین به ته‌نیا ئه‌و كاره بكه‌ین بۆیه پێویستیمان به كۆمه‌ك و هاوكاری رۆژئاوا هه‌یه.
