کەرکووک.. شکست بە هێرشێکی چەکدارانی داعش هێنرا

کەرکووک.. شکست بە هێرشێکی چەکدارانی داعش هێنرا

چه‌كدارانی داعش له‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی به‌شیر و تازه‌خورماتوو له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی لیوای 16ی حه‌شدی شه‌عبیی، به‌ڵام به‌ هاوكاریی تۆپخانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانرا شکست بە هێرشه‌كه‌ بهێنرێ.

قادر سه‌لیم، ئه‌فسه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ باشووری كه‌ركووك گوتی: "سه‌ر له ‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی به‌شیر و تازه‌خورماتوو له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی لیوای 16ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی، به‌ڵام له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا توانرا به‌ هاوكاریی تۆپخانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هێرشه‌كه‌ تێكبشكێندرێت و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش بكوژرێن و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان بكه‌ونه‌ ده‌ست چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیی".

ئەفسەرەکەی پێشمەرگە ئاماژەشی کرد کە: لەو هێرشە هیچ زیانێكی گیانیی به‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیی نه‌كه‌وت‌.










K24
Top