هێرشێکی داعش بۆ سەر شنگال تێکشکێندرا

 هێرشێکی داعش بۆ سەر شنگال تێکشکێندرا

فەرماندەیی هەڵگوردی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، کاژێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ( 17-ی کانوونی یەکەم) داعش هێرشێکی فراوانی لە رۆژهەڵاتی شنگالەوە کردە سەر پێشمەرگە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە تێکشکێندرا.

موسا گەردی، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگوردی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، کە لە هێرشەکەی داعشدا، 12هەمەر و بلدۆزەر و ئۆتۆمبێل بەکارهێندراون، لەلایەن هێزی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکانەوە زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانیان سوتێندراون.

گەردی گوتیشی کە لە شەڕەکەدا داعش تەرمیشی بەجێ هێشتووە.

دوو رۆژە داعش لە چەند قۆڵێکەوە هێرشی بەرفراوانی کردووەتە سەر پێشمەرگە، بەڵام لەسەرجەم قۆڵەکانەوە تێکشکێندراون.












رووداو
Top