داعش بە شەش خۆکوژ هێرشدەکاتە سەر پێشمەرگە

 داعش بە شەش خۆکوژ هێرشدەکاتە سەر پێشمەرگە

چەند خۆکوژێکی داعش لە رێگای نێوان بەعاج و دۆمیز لە رۆژئاوای شنگال هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە.

موقەدەم خالید حەمزۆ، جێگری فەرماندەی بەتالیۆنی تایبەتی سەر بە فەرماندەیی دهۆک رایگەیاند " شەش خۆکوژی داعش لە سەر رێگای سەرەکی نێوان بەعاج و دۆمیز هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە".

موقەدەم خالید حەمزۆ گوتیشی " 2 خۆکوژی داعشمان کوشتوون و 4ـەکەی دیکەش چارەنووسیان نادیارە".

موقەدەم خالید حەمزۆ، سەبارەت بە دزەکردنی ئەو خۆکوژانەی داعشیش گوتی " داعش سوود لە کەشوهەوای تەمومژاوی وەردەگرێت بۆ هاتنەپێش و دزەکردن".

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممە 16-12-2015، چەكدارانی داعش لە میحوه‌ره‌كانی ناوه‌ران، باشیك، ته‌ل ئه‌سوه‌د، خازر و چیای زه‌رتك بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و هێزی پیادە هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە.

بەپێی راگەیێندراوێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانه‌دا زیاتر له‌ 70 چەكداری داعش كوژراون. هێرشەكان بەوە پێناسەكراون "هه‌وڵێك بوو له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ بۆ شكاندنی هێڵه‌كانی به‌رگری پێشمه‌رگه‌، دوای ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌چه‌ند مانگی رابردوودا رووبه‌ڕووی شكستی كردنه‌وه"‌.













رووداو
Top