وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە هەولێر
كەمێك پێش ئێستا، "ئاشتۆن كارتەر"، وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە ڕێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، گەیشتە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.
بڕیارە لەو سەردانەیدا بۆ هەرێمی كوردستان، ئاشتۆن كارتەر، چاوی بە "نێچیرڤان بارزانی"، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
دوێنێش لە شاری بەغدا، وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەگەڵ هەریەك لە "حەیدەر عەبادی"، سەرۆكوەزیرانی عێراق و "خالید عوبێدی"، وەزیری بەرگریی عێراق كۆبووەوە.
