ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سەرۆك بارزانی كۆده‌بێته‌وه
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، به‌سه‌ردانێك بچێته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم كۆببێته‌وه و پرسی شه‌ڕی تیرۆر و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێ بكه‌ن.
پێشتریش كارته‌ر به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته شاری به‌غداو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراق كۆبوه‌وه‌و چۆنێتیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق‌و توركیا‌و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێكران.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵیش بڵاویانكرده‌وه كه به‌رپرسانی عێراق داوای چه‌كی زیاتریان له ئه‌مریكا كردوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
