پێشمه‌رگه 3 گوندی له میحوه‌ری خازر كونترۆڵ كرده‌وه
سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگە راگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ھێرشیانكردبووه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باشیك و ناوه‌ران و خازر".
گوتیشی: "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی كانونی یه‌كه‌می 2015 ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه ده‌ستپێكردبوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستھێنا و توانییان ھه‌ر 3 گوندی حه‌سه‌ن شام و ته‌ل ئه‌سوه‌د و مه‌نگوبه‌ی سه‌ر به ناحیه به‌رتله جارێكی تر كونترۆڵ بكه‌نه‌وه".
ئه‌وشی خسته‌ڕوو: "له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی نێوان ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و چه‌كدارانی داعش 63 ته‌رمی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه گه‌یه‌ندراونه‌ته پزیشكی دادوه‌ری له شاری موسڵ ".
خه‌ندان_
