پێشمەرگە هێرشێكی بەرفراوانی لە سنووری خازر دەست پێكرد

 پێشمەرگە هێرشێكی بەرفراوانی لە سنووری خازر دەست پێكرد
هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، هێرشێكی بەرفراوانیان بۆ سەر مۆڵگەكانی ڕێكخراوی توندڕەوی داعش لە میحوەرەكانی باشیك و ناوەران و خازر دەست پێكردەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە میحوەری خازر ڕاگەیاند، لە بەیانیی ئەمڕۆوە هێرشێكی بەرفراوان بۆ مۆڵگەكانی چەكدارانی ڕێكخراوی توندڕەوی داعش دەستی پێكردووەتەوە و زۆربەی شوێنەكان و گوندی (تەل ئەسوەد) و ناوچەیەكی فراوان لە دەوروبەری گوندەكە و میحوەرەكانی (باشیك و ناوەران) كۆنتڕۆڵ كراون. ئەوەشی دووپاتكردەوە كە لە ئێستادا چیای زەردك بە تەواوەتی لە چەكدارانی ڕێكخراوی توندڕەوی داعش پاككراوەتەوە.


Top