کۆچ و کۆچبەران 5 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات

 کۆچ و کۆچبەران 5 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هەشت ملیار دینار بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات، بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق، کە بەهۆی شەڕی رێخکراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.



لە راگەیەندراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ باسنیوز نێردراوە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران رایدەگەیەنێت، کە دوای کۆبوونەوەی دەرباز محەمەد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و نەوفەل سوڵتان، پارێزگاری نەینەوا، بڕیاردراوە بڕی سێ ملیار دینار بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکانی پارێزگای ئەنبار تەرخان بکرێت، کە روویان لە پارێزگای دیوانییە کردووە.



هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە، پێنج ملیار دینار لە بودجەی ساڵی 2015 بۆ ئاوارەکانی نەینەوا لە هەرێمی کوردستان، تەرخان بکرێت.



داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014 زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا داگیرکرد و بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە، لە ترسی گیانی خۆیان، روویان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە لە باشووری کوردستان کرد.






باسنیوز
Top