پێشمەرگە هێرشێكی داعشی بە 9 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تێكشكاند
بەپێی سەرچاوەیەكی پێشمەرگە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، هێرشەكەی چەكدارانی داعش تێكشكێندراوە. بەپێی زانییارییەكان پێشمەرگە شەهیدی هەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا زیانەكان بەدروستی نەزانراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە داعش زنجیرەیەك هێرشی ئەنجامدان. بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار خۆکوژی داعش لە باکووری رۆژئاوای کەسکێ خۆیان بە بنکەیەکی پێشمەرگەدا تەقاندەوە، لە ئەنجامدا 10 پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون، دوو لە خۆکوژەکانیش بەر لە خۆتەقاندنەوە لەلایەن پێشمەرگەوە کوژران.
دوانیوهڕۆی ئهمڕۆ چهكدارانی داعش به دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشیان بۆ سهنگهرهكانی پێشمهرگە هێنا له سهربازگهی دۆمیزی نزیک شنگال و بهعاج. ئۆتۆمبێلێك لهلایهن پێشمهرگه به چهكی میلان تێكشكێندرا، یهكێكیش لهلایهن فڕۆكهیەكی هاوپهیمانان دوای 25 خولهك له دهستپێكردنی هێرشهكه تەقێندرایەوە.
كەمێك دواتر دەیان چەكداری داعش بە پیادە هێرشیان بۆ چیای زەرتك هێنا و هەوڵیاندا چیاكە كۆنترۆڵ بكەن، بەڵام لەلایەن پێشمەرگە بەرپەرچیان درایەوە و دوای چەند كاژێریچك شەڕ تێكشكێندران.
هاوكات چەكدارانی داعش سەربازگەی زلیكانی حەشدی وەتەنییان بۆماوەی 3 كاژێر بۆردوومانكرد و بەهۆیەوە دوو چەكداری حەشد كوژران و 6 ی دیكەش برینداربوون. زلیكان یەكێكە لەو سەربازگانی سوپای توركیای لێ جێگیر كراوە، بەڵام لەگەڵ دەستپێكردنی بۆردوومانەكە چۆڵیان كردووە، بۆیە هیچ زیانێكیان پێ نەگەیشتووە.
رووداو
